مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ن كه‌ وابریاره‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ش له‌لایان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ دیاری ده‌كرێت،ئاماژە بەوه‌ش ده‌كرێـت”حکوومەتی عێراق دەبێت پەیامەکانی کوردستان وەربگرێت چونکە لە رابردوو باش مامەڵەی نەکردووە و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش ده‌لێـ”  بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 30\7\2017ـی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم،  دەسەڵات دراوەتە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریکردنی ئەندامانی شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ بەغداـ”.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، سادق جه‌باری زیاتر له‌باره‌ی شانده‌كه‌ ده‌لێـ” ئەو شاندەی سەردانی بەغدا لە ئاستێکی باڵا دەبێت و بەپێویستی دەزانێ دەستکراوە بێ، توانای بریاری ھەبێ، دیپلۆماسی بێ، بە ئارامیی گفتوگۆ بکات و جورئەتی بریاری ھەبێت، و هه‌روه‌ها بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بڕیارە ئەندامانی شاندەکە لەم دوو ڕۆژەی دادێ دیاری بکرێن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەت و حزبە عێراقییەکان کۆ دەبێتەوە،

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ته‌وه‌ری گفتوگۆی شاندی باڵای كوردستان بۆ به‌غدا، پێكدێن، له‌وه‌ی كه‌ هەوڵ دەدرێ باوەڕ بە بەرپرسانی عێراق بهێندرێ، کە سەربەخۆیی کوردستان بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەبێت، ته‌وه‌ری دووه‌میش، تا سەربەخۆیی کوردستان پەیوەندییە ئاساییەکانی هەولێر و بەغدا بەردەوام بن له‌ ته‌وه‌ری سێهه‌مدا، داوای روونکردنەوە لە بەرپرسانی باڵای عێراق دەکرێ لەبارەی پشکی پێشمەرگە و کوردستان لەو قەرزانەی عێراق وەریان دەگرێ و پارەی یەدەگی وڵاتەکە رادەکێشێ و پێیان دەڵێن بۆچی کوردستان پشکی لە دانەوەی قەرز هەبێ، لە کاتێکدا هیچی قەرزەکە وەرنەگرێ؟ هه‌روه‌ها باسی مەترسییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکرێت، له‌ته‌وه‌ری كی تردا شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا باس له‌ پرسی پێشمەرگە و سنوورەکانی نێوان کوردستان و عێراق ده‌كه‌ن”.

Back to top button