كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆنسوڵی ئه‌مریكا: بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین گه‌لى كورد چاوه‌ڕوانى پاڵپشتى و پشتیوانییه له دۆسته‌كانى
له دیدیارێكی دا كه رۆژی دووشه‌ممه، 31ی 7ی 2017 كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند”ڕیفراندۆم و مافی چاره‌ى خۆنووسین مافێكى ڕه‌واى گه‌لى كورده و گه‌لى كوردیش چاوه‌ڕوانى پاڵپشتى و پشتیوانییه له دۆسته‌كانى”.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، پێشوازی كرد له كین گرۆس كونسوڵی گشتیى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان و له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا به‌وردى باسیان له جه‌نگى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و كۆتاییهاتنى داعش و قۆناغى دواى داعش كرا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته له‌دواى كۆتاییهاتنى داعش‌یش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیری توندڕه‌وى به‌رده‌وام بێت.
وه‌ك له ڕاگهیاندراوهكهدا، هاتووه: “بارودۆخى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، هه‌ردوولا به‌وردى باسیان له گۆڕانكارییه پێشبینیكراوه‌كان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بكرێته بنه‌ماى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان”.