بارزانی بۆ به‌غدا: دڵنیابن ریفراندۆم بۆ كاری فشار نیه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دروست ده‌كه‌ین

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكی دا له‌ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانیه‌كاندا، رایگه‌یاند، چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ راشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا گوتوومانه‌، شه‌راكه‌ت له‌ عێراقدا شكه‌ستی هێناوه‌، ده‌مانه‌وێت دوو دراوسێی باش بین، به‌ڵام به‌غدا ئه‌وه‌ی وه‌ك كارتی فشار ده‌بینی و ده‌لێت به‌جدی پرۆسه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام له‌ئێستادا پێیان ده‌لێین، ئێمه‌ زۆر جدین و له‌ 25ی مانگ رای گه‌لی خۆمان وه‌ر ده‌گرین”.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی ریفراندۆم كارتی فشار نیه‌، له‌ 25ی 9ی ئه‌مساڵ گه‌لی كوردستان بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی ده‌دات”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان، گوتیشی بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق هیچی کەمتر نییە لە ئەنفال و کیمیباران، کەسیش لەسەر ئەو تاوانە مەزنە نەهاتە دەنگ”.

 

Back to top button