نوسەرێك: چاوەڕوانم نەدەكرد كورد لەسەر پرسێكی نەتەوەیی ناتەبابن

پرسی ریفراندۆم لە ئێستادا زۆرترین قسەی لە بارەوە دەكرێت بە تایبەت دوای ئەوەی چەند كەسێك دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی, نوسەرێك كە كە بەچڕی هەڵمەت بۆ دەنگی بەڵێ دەكات بۆ ئەو ریفراندۆمەی كە لە 25 ئەیلولی ئەمساڵدا بەڕیوە دەچیت، ئەو لای سەیرە نێوماڵی كورد لەسەر پرسی نەتەوەییش نا تەبان.

هێمن صالح بەڕێوەبەری نوسین لە هەفتەنامەی باس بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە كە:” هەق وابوو لایەنە سیاسییەكان سەرەڕای رای جیاوازو گرفتەكانیان، بەلام بۆ پرسە نیشتیمانییەكان هەمووی یەك ئاراستەی هەبوایە.”

له ‌بەشێكی تری گفتوگۆكە دەڵێت “با دەوڵەتەكە بناغەی دابنێین ئەوسا ئەگەر گەندەڵی بەردەوام بێت ئاسانتر ئەو ئاڵوگۆڕە دەكرێت.”

سەبارەت بە دەنگی بەڵێ و نەخێر لەو ریفراندۆمەی هەرێمی كوردستان، كە هێستا بەرچاو روونییەك نەدراوە بە خەڵك، ئەو لای وایە كۆمیتەی هەڵمەتی بەڵێ بۆ ریفراندۆم ستراتیژیان سەربەخۆیی كوردستانە، بەڵام لایەنی نەخێر روون نییە بۆچی دەنگ بە نا بۆ ریفراندۆم دەدەن، سەبارەت بە وتەكانی هوشیار زێباریش سەبارەت بەوەی كە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نییە، هێمن دەڵێت “لەو لیدوانەی بەڕێز هوشیار زێباری چەند دێڕێكیان لێ هەڵبژاردووە، بە دڵی خۆیان، دەنا ریفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی كوردستانە.”

Back to top button