یه‌كێتی: په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر كه‌متر كاراده‌كرێته‌وه.!
گوتەبێژی فەرمیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، رایدهگهێنێت” ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕانیش لە گفتوگۆکانی تایبەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەدەنگەوەهاتنی نەبێت، ئەوا ”دەبێ چارەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بکرێت، نابێ ئه‌و دۆخه هه‌روا بمێنێته‌وه.
(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌و باره‌وه به كوردستان24ی راگه‌یاندوه” هه‌موو هه‌وڵیك ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی خۆی په‌رله‌مان كارابكریتهوه، ههلهكانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێ،یه‌كێتی له ئێستایه هه‌وڵ ده‌دات كه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆران و كۆمه‌ڵ سه‌ربكه‌وێت، له‌و باره‌شه‌وه هرهچی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.
پیره ئه‌وه‌شی گووتووه” كه گرنگ و پیویسته په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه و رێكبكه‌ون، ئه‌وا كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌متر له 24 كاتژمێری پێویسته، چونکە بابەتی ئاساییکردنەوەی پەرلەمان جێگیر بووە، بەڵام دەبێ لایەنەکان پێکەوە دابنیشن و ڕێک بکەون، ئەگینا چ سوودێکی هەیە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بۆ چوارگۆشەی یەکەم بگەڕێینەوە؟