فازڵ میرانی: ئه‌مڕۆ شاندێكی كوردستان بۆ سه‌ردانیكردنی به‌غدا ده‌ستنیشانده‌كرێت
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی چوونی وه‌فدی كورد بۆ به‌غدا بۆ وتووێژكردن له سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم رایدهگهێنێت” ئێمه هێشتا چاومان له رێگای براده‌رانی گۆرانه،ئه‌گه‌ر نه‌هاتنه پێش، ئه‌وكات له‌گه‌ل خه‌ڵكی تر بزانین چی ده‌كه‌ین، كه مه‌به‌ستی حزبه‌كانی تر بوو.
(فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند” ئێمه له ئێستادا چاومان له بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌هاتنه پێش و وه‌ڵامیان نه‌بوو، ئه‌وكات ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین بزانین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر واتا لایه‌نه‌كانی تر به‌گوێ ده‌گه‌ین.
سه‌باره‌ت به چوونی وه‌فدی كورد، له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ردانیكردنیان بۆ به‌غدا، میرانی گوتی” له كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕیز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌وان سه‌رپشك كراون و ئه‌مڕۆش ئه‌و وه‌فده دیاریده‌كرێت، بۆ چوون بۆ به‌غدا.