بەوێنە: لاوانی كەركووك كەمپینی بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆی كوردستانیان راگەیاند

دوای ئەوەی بریاری سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان لەتەواوی سەرزەمینی كوردستان دەكرد, ئێستا ئامادەكاری بۆ ئەم پرسە نیشتمانیە دەكرێت, لەم چوارچێوەیە لە كەركووك گرووپی خۆبەخشی هەڵۆكان, لە رێگای پۆستەرو لافیتەی دروشمەكانی سەربەخۆی كوردستان لە كەركووك دەستیان بە هەلمەتی پشتگیری لە سەربەخۆی كوردستان كرد.

محەمەد شوانی ئەندامی گرووپی خۆبەخشی هەڵۆكان بە(خواكوڕك) راگەیاند:” ئێمە وەك گروپێكی خۆبەخش بە بێ‌ ئینتیمای سیاسی كە تەنها مەبەستمانە خزمەت بە پرسە نەتەوەییەكان بكەین, بۆیە لەگەڵ چەند هاوڕێیەك لە رێگای گرووپی خۆبەخشی هەڵۆكان, لە ئێستادا دەستمان بە كەمپینی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان وپشتگیری لە ریفراندۆم كردووە”

ئەندامی گرووپی خۆبەخشی هەڵۆكان گوتیشی:” ئێمە لە رێگای پۆستەرو لافیتە كە دروشمی بەلێ‌ بۆ سەربەخۆیی و دروشمی پشتیوانی بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵایی ڕیفراندۆم بۆسەربەخۆی كوردستان دەكەین”

 

Back to top button