مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان چی به‌به‌ریتانیه‌كان گوت
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 8ی 8ی 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی رایگه‌یاند”گەلی کوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات و باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکە ھەبێت”.
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، كه ئه‌مرۆ له سه‌لاحه‌دین، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فرانک بەیکر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە و لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناغی دوای داعش و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کرا.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و بڕیاری گەلی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥/٩/٢٠١٧.