فهیلهسوفی جیهانی نوام چۆمسكی ئامۆژكاری كورد دهكات
هەموو خەڵکی کوردستان دەبێت ئەم ئامۆژگارییانەی فەیلەسوفی گەورە و بەناوبانگی ئەمریکی نوام چۆمسكی بخوێنێتەوە كه دهلێتـ”لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا هیچ كەسێك دۆست نییە، هەموو كەسێك بیر لەبەرژەوەندی خۆی دەكاتەوە. دەبێت ئێوەش بەپێی ئەم یاسایە خۆتان بەڕێوەببەن. ئێوە دەزانن كە ناحەزتان زۆرن، كاتێك دەرفەتێكتان دیت بیقۆزنەوە، بەڵام نەكەونە نێو خەیاڵەوە. بەدروستی هەڵیبسەنگێنن. كێشەی 100 ساڵەی كورد هەر ئەمەیە: هەموو كاتێك چاوەڕێی هێزێكی دیكە دەكەن. بەداخەوە ئەمە شتێكی باش نییە.”
– “ئومێدتان بە شاخەكانتان هەبێت. جگە لە چیاكان هیچ هێزێكی دیكەتان نییە”.
– “خۆتان لەژێر داگیركاری ئێران، عێراق، سووریا و توركیا رزگار بكەن. هەر كاتێك دەرفەتێك بۆ ئێوە رەخسا سەربەخۆیی خۆتان رابگەیێنن. بۆ نموونە، گرتنی كەركووك كارێكی زۆرباش بوو. دژایەتی ئەمریكا مەكەن و بزانن توركیاش ئەكتەرێكی گەورەیە.”
– “نەك تەنیا كورد، بەڵكو هەموو ئەوانەی كە لەژێر فشار و زوڵمدان دەبێت بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا بگەڕێن و دەرفەتەكان باش هەڵسەنگێنن. بەڵام وا هزر نەكەن كە ئەمریكا یان هێزێكی دیكە خێرتان پێبكات، نەكەونە نێو خەیاڵەوە، بەشێوەیەكی دروست سەیریان بكەن.”
– “هێشتا رۆڵی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە. ئەوانەی وا دەڵێن راست ناكەن، ئەمە قسەی هزر لاوازەكانە. سەیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن. ئەو هەموو دەوڵەتانە لەلایەن هێزە داگیركەرەكانەوە دامەزرێنراون. بۆ نموونە عێراق بۆ ئەوەی پتڕۆڵ نەكەوێتە دەستی توركیا، لەلایەن ئینگلیزەكانەوە دروستكرا. دەتوانی بڵێی عێراق لە بەسرا هیچ بەندەرێكی نەبوو، هێنایان كوێتیان دروستكرد. هەمان شت لە سووریا، ئوردن و فەلەستینیش روویدا، داگیركارەكان هەندێك سنووری دروستكراویان بۆ دانان. ئێستا هەموو ئەوانە پارچەپارچە دەبن. مەسەلەی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە، سەرلەنوێ دروستدەكرێنەوە”.
– “هزری كوردستانێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ لەدەست مەدەن. چونكە ئەو سنوورە دەستكردانەی كە داگیركاران دروستیان كردوون نامێنن و كەس نازانێت چی روودەدات. دەبێت كوردی سووریا، عێراق، توركیا و ئێران یەكبگرن. نابێت شەڕی نێوخۆیی بكرێت و دەست لەسەربەخۆیی بەرنەدەن”.
– “زۆر حەز دەكەم بچمە كوردستانی ئازاد. پێشتریش هەوڵمداوە. ساڵی رابردوو بەنیازبووم بچم، بەڵام رێكنەكەوت”.
– “دەبێت كورد گرنگی بەزمانی خۆیان بدەن. چونكە ئەگەر كورد زمانی خۆیان لەدەست بدەن، ئەوا مێژوو، رۆشنبیری، ئەدەبیات و رۆحی خۆیان ون دەكەن.”