ئێرانیەکان:کوڕەکانی خۆتان بنێرن بۆ بەهەشت

 
بە پاساوی بەرگری کردن لە ئاین و مەزهەبی شیعی،دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەردەوامن لە فریودانی گەنجانی ئەو وڵاتە ناردنیان بۆ جەنگ لەسوریا.
 
لە بەرامبەردا چالاکانی مەدەنی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکیان دژی سیاسەتی ناردنی گەنجانی ئەو وڵاتە بۆ جەنگی سوریا دەسپ پێکردووەو دەپرسن گەر مردن لەو جەنگانەدا چونە بەرەو بەهەشت،ئەوە خێرە بەرپرسە باڵاکان و کوڕەکانیان حەزیان لە چونە بەهەشت نیە؟
 
ڕژێمی ئێران لە ئێستادا توشی فشاری ناوخۆیی بۆتەوەو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە داوا دەکەن چیتر گەنجانی ئەو وڵاتە نەکرێنە سوتەمەنی جەنگ و ئەو داهاتەی کە ئێران لە سوریا بەفیڕۆی دەدات لەناو وڵاتەکەداو بۆ خودی ئێرانیەکان خەرج بکرێت.
Back to top button