داعش هێرشی كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێكی شكاند
بۆ جارێكی تر ئه‌مشه‌و شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام هه‌رزوو وهلامدرانهوه تێكشكێندران.
له سنوری زه‌رگه له میحوه‌ری دووزخورماتوو جارێكی‌تر چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌هێننه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تێك ده‌شكێندرێن، به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) شه‌وی شه‌ممه/یه‌ك شه‌ممه، تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری دووزخورماتوو/ گوندی زه‌رگه، هێرشێكی چه‌كداریان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه هێرشه‌كه‌ی داعش تێك شكێندراوه، ناچار كراون كه پاشكشه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه له هێرشه‌كه‌ی داهش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، هیچ زیانێك به‌ر پێشمه‌رگه نه‌كه‌وتووه و هه‌موو هێزه‌كان سه‌لامه‌تن.