فه‌رهاد سه‌نگاوی رفێنراوه یان سیناریۆیه
ئه‌مڕۆ 20ی 8ی 2017 له شاری سلێمانی هه‌واڵی رفێنرانی فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌ندانی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی به‌ره‌ی نه‌خێر له ئێستادا كه به گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم ناسراوه، بڵاوكرایه‌وه، پاش چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه، ناوبراو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ورده‌كاریه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، به‌ڵام ئه‌مه گومانی خستۆته سه‌ر رفێنراوی فه‌رهاد سه‌نگاوی”.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان، له‌سه‌ر رفێنرانی فه‌رهاد سه‌نگاوی باس له سیناریۆ و گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هاوسۆز بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نه‌خێر له‌ئێستادا، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ناوبراو له‌لایان كه‌سانی سه‌ر به گروپه‌كه‌ی خۆی كه به گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم رفێنراوه”.
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گومان له‌كاتی رفێنراوی و رزگار بوونی ده‌كرێت، ده‌لێن، ئه‌گه‌ر فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێك رفێنراوه، خێره كاتی رفاندنه‌كه‌ی، به‌قه‌ده‌ر كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه نه‌بوو، ئه‌ی ئه‌و رفاندنه بۆچی بوو؟ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه بكرێته مانشێتی چه‌ند میدیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پێ دروست بكرێت؟ هه‌ر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گومانه‌كان له‌سه‌ر رفاندنی فه‌رهاد سه‌نگاوی زیاتر ده‌بێت، به‌و پرسیارانه، كه بۆچی رفێنرا، بۆچی له چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك ئازاد كرا؟ هۆكاری ئه‌مه چیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه كه‌سێكی ئاسایی بێت، ده‌كرێت گومان له‌و پرسیارانه نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كه‌سێكی سیاسیه و له‌بانگه‌شه‌ی نه‌خێر له ئێستادایه، خێره چركه‌ساتی رفاندنه‌كه‌ی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی كه‌متر بێت؟