له‌ هێرشێكی ئاسمانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی رووسیا 200 تیرۆریستی داعش كوژران

ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی رووسیا له‌ ئاسمانی سوریا قافڵه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان به‌ ئامانج گرت و زیاتر له‌ 200 چه‌كداری داعش كوژرا و 20 زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندرا، له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ی سوپای رووسیا.

به‌پێی هه‌واڵی (ئاژانسی سپوتنیك) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/8/2017 وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ڕایگه‌یاندوه‌”  هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی رووسیا كاروانێكی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به‌ “داعش”یان كردووه‌ته‌ ئامانج له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنیان به‌ره‌و شاری “دێرزور”، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا زیاتر له‌ 200 چه‌كداری داعش كوژرا و 20 زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندرا، كه‌ له‌ رێگای (دێرزوور) بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان و قافڵه‌كه‌ كوژراو تێكشكێندراون و له‌ نێو بردراون، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌  وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو”كه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دووباره‌ خۆسازدان و خۆ كۆكردنه‌وه‌ بۆ جێكردنه‌وه‌ی خۆیان له‌ سووریا، به‌ڵام شكستهێنانی داعش له‌ نزیك شاری دێرزورى سووریا ده‌بێته‌ شكستێكی ستراتیژی بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ سووریا”.

Back to top button