كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێ و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی کەشناسی له هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و كه‌مێكیش پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
به‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە” کە نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەزرترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمدا ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت (هەولێر ٤٣ پلە، سلێمانی ٤١ پلە، دهۆک ٤١ پلە، کەرکوک ٤٤ پلە).
ه‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وای سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه” كه سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیە بێت (هەولێر ٤٣ پلە، سلێمانی ٤٢ پلە، دهۆک ٤١ پلە، کەرکوک ٤٥ پلە).