گه‌مه‌ مخابه‌راتیه‌كان ده‌ستی پێكرد

ماوه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ چه‌ند گروپێك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گه‌مه‌ی مخابه‌راتی بۆ راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك و دژایه‌تی كردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌ماوه‌ی رابردوو سێ حاڵه‌تی گوماناوی كه‌ گومانی زۆری له‌سه‌ر دروست بووه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكی پێشوووی یه‌كێتیشی ده‌لێـ” گرووپی نه‌خێر له‌ شاری سلێمانی دا، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیان تێكداوه‌، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌و شاره‌ به‌رنامه‌ و چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی”.

گوڵناز عه‌زیز ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی سه‌وز له‌باره‌ی ئه‌و سیناریۆ و یاریه‌ مخابه‌راتیانه‌، رایده‌گه‌ێنێت”ئەوەی ئێستا گرووپی (نەخێر) لە سلێمانی دەیکەن، درووشمی جەنگە و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە، ئەوەشی روون کردەوە کە ئازادی کاتێک لە سنووری خۆی دەردەچێت، دەبێتە بەرەڵایی. باسیشی لەوە کرد کە سلێمانی شاری کوردایەتی و سیمبولی ”هەڵمەت و قوربانی“ بووە، بەڵام ئەو کارە مەترسی لەسەر ئەمە دروست دەکات. گوتیشی: ”هێشتا بانگەشە دەستی پێ نەکردووە، گرووپی (نەخێر) دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری و بوختان کردووە، هەروەها سیناریۆی دروستکراو زۆر بووە و بەزۆر دەیانەوێت خەڵکی بهێننە سەر شاشە و سیناریۆی بۆ دروست بکەن و گەورەی بکەن“.

هه‌روه‌ها پەرلەمانتارەکەی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سیناریۆیانەی بە بەرنامەوە کاریان بۆ دەکرێت، ناتوانن خەڵکی چەواشە بکەن، هۆکارەکەشی بۆ ئاشکرایی دەستەکان و تێگەیشتنی خەڵکی لە ئامانجەکانی پشتەوەی سیناریۆکان گەڕاندەوە.

Back to top button