یه‌كه‌م هێرشی حشدی شه‌عبی دژی كوردستان ده‌ستی پێكرد
چه‌كدارانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی یه‌كه‌م هێرشیان بۆ سه‌ر به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ئه‌نجامدا به‌ڵام له‌لایان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه رێگریان لێكراو پاشه‌كشه‌یان كرد”.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تی ئاوقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی میبلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر شاندی بیانی و به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2017، خالد جەمال ئەلبێر، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و شاندێکی کەنیسەکانی ئەمریکا و کەنەدا، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ناوچە مەسیحینشینەکانی دەشتی نەینەوا، سەردانی دەڤەرەکەیان کردووە و لە بازگەی نێوان قەرەقۆش و بەرتلە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە ڕێگەیان لێ گیراوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەوڵیان داوە لە شاندە بیانییەکە بدەن، بەڵام بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوکات 6 یان 7 پێشمەرگەی لەگەڵدا بووە، ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تەقەکردن درووست بووە. گوتیشی: ”سووکایەتییەکی زۆر بە خالید جەمال و شاندە بیانییەکەش کراوە، دوای تەدەخولی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کێشەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و شاندەکە دەربازیان بووە”.
نەقشبەندی جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی پێکدادانەکەوە دوو یان سێ پێشمەرگە بریندار بوون و ئێستا وەزارەتی ناوخۆ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر کێشەکە هاتوونەتە سەر هێڵ.