كۆمه‌ڵ له قه‌ڵ و كوتریش بووه
پاش ئه‌وه‌ی لیستی هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان له‌لایان كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌د كرایه‌وه، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، رایگه‌یاند كه لیستی هاوبه‌شی لایانه ئیسلامیه‌كاندا، به‌قوربانی هیچ لایانێكی ئیسلامی ناكه‌ین، له‌و باریه‌وه رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش دابه‌شه سه‌ر دوو به‌ره بوونه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت كۆمه‌ڵ له قه‌ڵ بوو له كوتریش، ده‌لێت دوو ساڵه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك حزبێكی سیاسی نه‌ماوه‌ته‌وه، ته‌نها به‌دوایی گۆڕان كه‌وتووه، به ئامانجی بردنی ده‌نگی گۆڕان، به‌ڵام له‌ئێستادا گۆڕان هاوبه‌شی وه‌ك لیستێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تكرده‌وه”.
به‌گوێره‌وی زانیاریه‌كان، دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، رەتی کردەوە لیستێکی هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی‌دا پێکبهێنێت، ئێستا ئەو حزبە کەوتووەتە نێو چەند تەنگژەیەکی گەورەی رێكخستنەكانی. بەرپرسێكی ئەو حزبەش روونکردنەوەی زیاتر دەدات و ده‌لێـ” بەشێک لە مەڵبەندەکانی کۆمەڵ لە سلێمانی و دەوروبەریدا، داوایان كردووە بە لیستی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن. لە هەولێر بەشی زۆری رێكخستنەكانییان لەگەڵ ئەوەدان كۆمەڵ بەشداریی لیستی هاوبەشی ئیسلامییەکان بكات، بۆیە ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی كێشەی بۆ دروست بووە، چونكە جەماوەرەكەی دابەشی دوو بەرە بووە، بەرەیەكیان داوای لیستی سەربەخۆ دەكات و بەرەكەی تریش داوای لیستی هاوبەشی ئیسلامی دەکات.
بەشێك لە بەرپرسانی رێكخستنەكانی كۆمەڵ پێیان وایە، لە کاتی دابەزینیان بە لیستی جیا لەدەرەوەی لیستی ئیسلامی، دەنگێکی زۆری هەندێ لایەنگری خۆی و کەسە دیندارەكانی لەدەست دەچێت و دەنگ بە لیستە ئیسلامییەکە دەدەن، سه‌رچاوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌ولێر پێیان وایه” ئەوان دەیانەوێت بەشداریی لیستی هاوبەشی ئیسلامی بكەن و نایانەوێت كۆمەڵ بە جیا یاخود لەگەڵ گۆڕان هاوبەشی بكات، سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه لە حاڵی بەشداریكردنی لیستی جیا، كۆمەڵ دەنگەكانی كەم دەبێتەوە و جەماوەری ئەوان دەنگ بە لیستی هاوبەشی ئیسلامی دەدا، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دابه‌ش بوونی به‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ و لیستی هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان، سه‌رچاوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ” وێڕای دابەشبوون بەسەر لیستی سەربەخۆ و لیستی هاوبەشی ئیسلامی، بەهۆی ریفراندۆمیش كۆمەڵ دووچاری دڵەڕاوكێ بووە، چونکە هەرچەندە کۆمەڵ لە ترسی فەیسبووک وا خۆی نیشان ئەدات کە دژیەتی، بەڵام ناوێرێت بەڕوونی و بەشێوەیەکی فەرمی دژی بوەستێتەوە، چونكە بەشێك لە ئەندامان و لایەنگرانی لەگەڵ ریفراندۆمدان و دژی بەرەی (نەخێر)ن.
هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رپرسانی ئه‌و حزبه راشیان گه‌یاندووه” سەبارەت بە هەبوونی رای جیاواز لەسەر ریفراندۆمیش پێی وایە، سیاسەتی كۆمەڵی ئیسلامی بەو جۆرەیە كە لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندایە، بەڵام دەبێت زەمینەسازیی بۆ بكرێت، گوتیشی: ”لەسەر ریفراندۆم رای جیاوازمان نییە و هەموومان لەگەڵیداین، بەڵام دەبێت زەمینەسازیی بۆ بكرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، كۆمه‌ڵی ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له دابه‌ش بوونی ناوه‌خۆی و رێكخستنی پێیان وایه” كۆمەڵ ترسی لەوە هەیە، ئارام قادر، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە، كە ئێستا لە كۆمەڵ جیابووەتەوە، لیستێك دروست بكات و دەنگە ناڕازییەكانی نێو كۆمەڵ بۆ خۆی ببات، چونكە بەشێك لە رێكخستنەكانی قوتابییان و لاوانی كۆمەڵ لەژێر كاریگەریی ئەو سەركردەیەدان و ماوەیەكە ئەویش كار لەسەر راكێشانیان دەكات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئارام قادر، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی، له‌باره‌ی ره‌وتێكی تازه و دروست كردنی لیستێكی نوێ گوتی” كە هیچ پەیوەندییەكی بە كۆمەڵی ئیسلامییەوە نەماوە، گوتی: ”ئه‌و رەوتەی ئێمە كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین زیاتر له چوارچێوه‌یه‌كی فیكریی فه‌رهه‌نگیدایه، هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازیی بكه‌ین بۆ تێڕوانینێكی تازه، سه‌باره‌ت به كاری سیاسی و ئیسلامی، سەبارەت بە بەشدارینەكردنی كۆمەڵ لە لیستی هاوبەشی ئیسلامی‌دا، ئارام قادر گوتی: ”ئه‌و هه‌وڵانه‌ی زیاتر له ساڵێك خراونه‌ته گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی لیستی ئیسلامی، سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئیسلامییه‌كان ناتوانن له لیستێكی هاوبه‌شدا كۆ ببنه‌وه، بۆیە پێشبینی ناكه‌م لیستی ئیسلامیی هاوبه‌ش پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت، نه لیسته‌كه پێك ده‌هێنرێت و له كاتی پێكهێنانیشدا ناتوانێت ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه‌تی بیپێكێت”.