سه‌عدى پیره‌ : پێویسته‌ چاوێك به‌ومامه‌ڵه‌یه‌ى نێوان خۆمان و په‌كه‌كه‌ بخشێنینه‌وه‌

گوته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا ده‌نێت كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هاوكارو پاڵپشتى لۆجستى په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ سنورى قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌یدا .

” سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ” گوته‌بێژى یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان ، سه‌باره‌ت به‌ داخستنى نوسینگه‌كه‌یان له‌ توركیا و ناردنه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌یان به‌ ئاژانسى ئه‌نادوڵى ڕایگه‌یاند ” ئه‌و ئیجرائاتانه‌ى به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ى یه‌كێتى له‌ توركیا كراوه‌ ، بڕیارێكى قورسه‌ ، به‌ڵام هه‌ربه‌ دراوسێ ده‌مێنینه‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت بیرله‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ چۆن به‌ زوترین كات چاره‌سه‌رى بكه‌ین و خه‌ریكى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ین ، به‌گشتى ناردنه‌وه‌ى نوینه‌رانى یه‌كێتى له‌ توركیا په‌یامێكه‌ بۆ یه‌كێتى كه‌ ئێمه‌ش چاوێك به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى نێوان یه‌كێتى و په‌كه‌كه‌ بخشێنینه‌وه‌ “.

Back to top button