كورد نامەیەك دەداتە یۆنامی دەڵێت نابێ چیتر داوای یەكپارچەیی عێراق بكرێت

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, هەوڵەكان چڕكراونتەوە بۆ ئەوەی جیهان لەوە ئاگادر بكرێتەوە كە جیابوونەوەی كوردستان لەعێراقدا مافی میللەتی كوردە, دروست بوونی دەوڵەتێكی تازە دەبێتە سەرچاوەیەكی گەورەی ئارامی بۆ ناوچەكەدا.
حەمە غەفور ئەندامی ئەندامی دەستەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەمیانی سەردانێكیاندا بۆ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، بە سەرپەرشتیاری رێكخراوی یۆنامیان وتوە، ناكرێت باس لە عیراقێكی یەكگرتوو بكرێت، چونكە لەماوەی 100 ساڵی رابردودا نەیتوانیوە دەوڵەتێكی یەكپارچە بێت و نەشیتوانیوە كوردستان بەخۆیەوە بلكێنێت.
ئەو ئەندامەی دەستەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان گوتیشی:” عیراق وڵاتێكی یەكپارچە نەبوەو كوردستانیش بەشێكی جیاواز بوە، لە پەنایدا بە جیاواز سەیر كراوەو هەمیشە روبەڕوی هێرش و ئەنفال و كیمیاباران بۆتەوە”.

ئەندامەكەی دەستەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاشكراشیكرد: نامەیەكیان داوەتە رێكخراوی یۆنامی و داوای هەڵوێستیان لێكردون لەبارەی سەربەخۆییەوەو وتی: بەو رێكخراوەیان راگەیاندوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان ئارەزوی سەربەخۆیی دەكەن و ناتوانن لە عیراقێكدا بژین كە بۆتە دۆزەخ بۆیان.

Back to top button