په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: پێویسته په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، له‌سه‌ر كه‌س به‌داخراوی نه‌مێنێته‌وه
سالار محمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌لێـ”پێویستە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستوبرد بكرێت و نایشارێتەوە کە پێویستە لایەنەکان هەوڵی ڕێککەوتنی نوێ بدەن هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پێویستە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستوبردێك بكرێت و هەموو لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتنێك لەسەر میكانیزمێك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئەگەر هەموو لایەنەكان نەهاتنە پێشەوە، ئەوە ناكرێت هەر بەو جۆرە دەرگای پەرلەمانی كوردستان داخراو بێت، بەتایبەت ئێستا كە هیچ مەرج و پێش مەرجێك بۆ ئەو بابەتە نەماوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كێتی گوتیشی” لەبارەی ئەگەری ڕازینەبوونی گۆڕان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی پێیوایە کە باشترە پەرلەمان بە هەموو لایەنەکان کارا بکرێتەوە، بەڵام نایشارێتەوە کە ئەگەر هەوڵەکان لەگەڵ گۆڕان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان شکستی هێنا، “ئەوكاتە پێویستە میكانیزمێكی دیكە بگریتەبەر، بۆ ئەوەی لە نێوان لایەنەكانی دیكەدا بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بگەنە ڕێككەوتنێك”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرینگی به كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سالار محمود ده‌شلێـ” دەبێ لەم دۆخەدا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەگەر هیچ گرفتێك لەبەردەم كاری پەرلەماندا نەبێت، پەرلەمان دەتوانێت دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات”.