سوپای عێراق له گه‌یاره چه‌ند سه‌رپێچیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات

خواكوڕك
ماوه‌ی دوو رۆژه ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی گەیارە لەلایەن سوپای عێراق ده‌ستی پێكردووه، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شدارن.
راگه‌یاندی هێزه‌كانی عێراقی بڵاویان كردۆته‌وه، توانیویانه سه‌نته‌ری ئه‌و شاره كۆنترۆڵ بكه‌ن و شكست به تیرۆریستانی داعش بهێنن. هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن كه تا دوو رۆژی دیكه ته‌واوی شارۆچكه‌كه له‌ده‌ست تیرۆریستان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیل كوژراون و پێشبینی كاره‌ساتی گه‌وره‌تریش ده‌كات. به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان تا ئێستا زیاتر له 18 هاوڵاتی به‌ر هێرشه سه‌ربازه‌یكانی هێزه عێراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوون، له نێوانیشیان ژن و مناڵ هه‌یه.