لە بالەكایەتی پەكەكە چوەتە هەمان شوێنی حزبەكانی رۆژهەلات
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی رووداوێك كە لە نێوان پێشمەرگەكانی حزبی كۆمەڵ خێزانێكی گوندی گوندەژۆری سنوری قەزاری چۆمان دووبرا بە دەست رێژی پێشمەرگەكانی حزبی كۆمەلە كوژران و دویدیكەش بریندار بوون, لە بەرامبەردا كاردانەوەی خەلكی بالەكایەتی لێكەوتەوە بووە هۆی سوتاندنی بارەگای چەند حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەم ناوچەیە, دوای هێور بوونەوەی دۆخەكە ئێستا چەكدارانی پەكەكە شوێنی ئەم حزبانەی گرتۆتەوە.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك لە ئێستادا چەكدارانی پەكەكە لە سنوری ناحیەیی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان, پەكەكە چوونەتە شوێنی بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەلاتی كوردستان و بنكەیان لە نزیك ئەم شوێنە كردۆتەوە, ئەمە لە كاتێكدا لە بەیاننامەیەكی خەلكی بالەكایەتی دا هاتبوو كە حزبەكان بارەگاكانیان لە نزیكی گوندەكان نەكەنەوە, بەڵام پەكەكە بە بێ گوێدانە ئەم داوایە ئێستا بنكەكانی پێشمەرگەكانی رۆژهەلاتیان بۆخۆیان ئاوەدان كردوونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی خواكوڕك گوتیشی:” پەكەكە بە هەڵی زانیوە تەنانەت بەشێك بووە لە قولبوونەوەی ناكۆكیەكانی خەلكی ناوچەكەو حزبەكانی رۆژهەڵات, بۆیە لە ئێستادا بە بێ ئاگادار و هیچ هەما هەنگیەك هاتوونەتە نزیك گوندی گوندە ژۆر كە پێشر بارەگای حزبەكانی رۆژ هەلات بوو.
بەرپرسێكی حزبی دیموكراتی ئێرانیش لەو بارەیەوە دەلێت:” لە دووای رووداوەكە پەكەكە هێزەكانی خۆی لەو ناوچەیە زیاد كردووە ئێستا لە ناوچەی كونەڕێ و بەردە سۆران كە دوو ناوچەی نزیك لە بارەگاكانی ئێمە ژمارەیەك چەكداری جێگیر كردووە , ئەوان نەبوونی ئێمەیان بە هەلزانیوە بۆیە هاتوونەتە ئەم سنورە.