كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌مین رۆژی بانگه‌شه‌كدرن بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گوتی” ئه‌مڕۆ سێ شەممە 5/9/2017 بانگەشەی ڕیفراندۆم، لە ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، تا ڕۆژی 22/9/2017، بانگەشەی ڕیفرۆندام بەردەوام دەبێت.

(شۆڕش حەسەن) بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی دووپااتكرده‌وه‌” تا ئه‌وكاته‌ هه‌موو لایه‌ك بۆی هه‌یه‌ بانگه‌شه‌ بكات بۆ پرۆسه‌كه‌ و كاری خۆی بكات، دوای ئەو کاتە ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بانگەشە بکات و، ئەو پارت و لایەنە سیاسییانەی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە، دەتوانن لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم بکەن”.
بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شی گوتوه‌” كه‌ کۆمسیۆن کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای تایبەتی بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم دیاری کردووە كه‌ پێویستە لایەنە سیاسییەکان ڕەچاوی تەواوی ڕێنماییەکان بکەن، ھەروەھا ھەر لایەنێکی سیاسی سەرپێچی لە ڕێنمایی و یاساکانی کۆمسیۆن بکات، ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتیی یاسایی، دەبێتەوە.

حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی باسكردووه‌”ھەڵواسینی وێنەی سەرکردەکان بۆ ڕیفراندۆم نەچووەتە چوارچێوەی سەرپێچی لە یاساکانی کۆمسیۆن، بەڵام ھەڵواسینی پۆستەر و فلێکس بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم لە شوێنە حکومییەکاندا، ڕێگەپێدراو نییە”.

Back to top button