یه‌كێتی و گۆران ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتری یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران كۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌ركردایه‌تی  هه‌ردوولا دواین بڕیار ده‌ده‌ن له‌ باره‌ی پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه‌ 5/9/2017 له‌ شاری سلێمانی بڕیاره‌ هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌ و دواین پێشهاته‌كانی نێوخۆی كوردستان تاوتوێ بكه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌كلای ده‌كاته‌وه‌، یا ئه‌وه‌تا پێكه‌وه‌ به‌شدار ده‌بن له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هاوره‌نگیان له‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، یا ئه‌وه‌تا یه‌كێتی وه‌كو حزبێكی سه‌ربه‌خۆ بڕیار له‌ داهاتوو ده‌دات و په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كاراده‌كاته‌وه‌،ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌یی كه‌ پێكیان هێناوه‌، و ناویان ناوه‌ رێككه‌وتنی سیاسی گۆران و یه‌كێتی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی دووشەممە 4/9/2017 كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ ئاستێكی باڵادا كۆبوونه‌وه ‌و له‌ راگه‌یێندراوێكدا داوای دواخستنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیان كرد‌.

Back to top button