هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان هێرۆخان توره ده‌كات
ئه‌نوه‌ر حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌سه‌ر كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایدهگهێنێت”بەو ھەڵوێستانەی گۆڕان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان، نزیكترین دۆستی خۆی لەناو یەكێتی كە ھێرۆخان بوو لە دەستی دەدات، بە ھەڵوێستەكانی كۆبوونەوەی دوێنێ گۆڕان ھێرۆخان و یەكێتیان نیگەران كرد”.
هه‌رله‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان كه به‌پێی زانیاریه‌كان لەسەر پێداگری گۆڕان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان، گرژی كەوتووەتە نێو كۆبوونەوەكە و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد كە یەكێكە له دۆستە نزیكەكانی گۆڕان لە سەركردایەتی یەكێتی لە گۆڕان نیگەران دەبێت.
ئەنوەر حوسێن هه‌روه‌ها گوتیشی: “یەكێتی پێیوایە بۆ دەست پێكردنەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ھەر پێنج حزبە بەشداربووەكەی حكوومەت پڕۆسەیەكی سیاسی نوێ دەست پێ بكەن دەبێ یەكەم ھەنگاو لە پەرلەمان بێت، ئەوە زیاتر لە 20 جارە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان لەگەڵ گۆڕان كۆببێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “دوای ئەو ھەموو كۆبوونەوەیە، گۆڕان بە ھیچ رازی نییە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەنییە پڕۆسەی سیاسی پەك بخات”.