ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی: ئابووریی ھەرێمی دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی

دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان كە لە سێ‌ ساڵی رابردوو بە هۆی داكەوتنی نرخی نەوت و شەڕی داعشو هاتنی رێژەیەكی زۆری ئاوارەی عەرەب و رۆژئاوا بۆ كوردستان, كوردسان رووبەرووی قەیرانی ئابووری بوویەوە‌ لە دواهەمین راپۆریتیدا ئاژانسێكی رووسی دەنوسێت كە ئابووری هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
ئاژانسی ھەواڵی رووسی (سپۆتنیك)، بڵاوی كردووەتەوە سەرەڕای ئەو ھەموو توندوتیژییەی باڵی بەسەر عێراقدا كێشاوە، دەبێت ھەرێمی كوردستان كار لەسەر چاككردن و بەرگرتن بە كۆمەڵێك ھەڕەشەی ئابووری وەك قەیرانی لە ناكاوی پەنابەر و ئاوەرەكان و بڕینی بودجەی ھەرێمی ھەرێمی كوردستان بكات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەوڵەكانی خۆی بۆ بوژانەوە و چاكسازیی ئابووری چڕتر و دوو ھێند كردووەتەوە، تەنانەت پێش لەناوچوون و نەمانی داعش لە مووسڵ، ھەوڵی بووژاندنەوەی ئابووری دراوە، بەتایبەت لە بواری گەشتیاریدا.
ئاژانسە رووسییەكە، ئاماژەی بەوەش داوە، كە ھەبوونی ئارامی و سەقامگیری لە ھەرێمی كوردستاندا، خاڵی بنچینەیی بووە كە ئەو متمانەیەی لای نەتەوەكانیتر و گەشتیاران وەك یەك دروست كردووە و ئەنجامەكەشی بەردەوام گەشەی ئابووری بە ڕێژەی ١٢% لە پێش جەنگ بووە، بەتەنیا گەشتیاری لە ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ زیاد لە دووھێند بووە و ڕێژەكەی گەشتوەتە ١،٦ ملیۆن.
(سپۆتنیك)، جەختی لەوەش كردووەتەوە كە بەھێزی و گەشەسەندنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ڕووسیا، لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە لە دژی داعش، لەلایەن ڕوسیاوە سەرچاوەی گرتووە، ھاوكات لە سەرەتای ئەم ساڵ، سێرجی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ڕاگەیاند، ئەمەش ئەوەندەیتر پەیوەندی نێوانیان رووسیا و ھەرێمی كوردستانی بەھێز كرد.

ئاژانسەكە ئەوەشی روون كردوەتەوە كە لەبەر كەمكردنەوەی باج و پلانی خەرجكردنی چەندین ملیار دۆلار لە وەبەرھێناندا، لە چەند ساڵی داھاتوودا بەرھەمی كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان، سێ ئەوەندە دەبێت و زیاد دەكات، بوونی یەدەگی نەوت و گازی سروشتیش، ڕێگە خۆشكەر بوو كە كۆمپانیای بیانی روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن، لەم سونگەوە كۆماپانیای رووس نەفت، كە یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی بواری بەرھەمھێنانی نەوت، توانی رێژەی بەرھەمھینانی گازی سروشتی لە كوردستان بەرز بكاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی نەوتی زیادی بەرھەمھێنراو ھەناردە بكرێت و بفرۆشرێت و داھاتەكەی لە بوارەكانی تری ئابووریدا بەكاربھێنرێت، كە ئەمەش وادەكات لە داھاتوودا ئاستی پشت بەستن بە كەرتی ووزە كەم بكاتەوە.

Back to top button