پهیامێك له مهسعود بارزانیهوه

مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئهمرؤ 10ی 9ی 2017 راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه له راگهیاندراوهكهدا هاتووه،گەلی كوردستان ئەزموونێكی سەدساڵەی پڕ لە نەهامەتی لەگەڵ حكوومەتەكانی عێراقیدا تێپەڕاندووە. لەم سەد ساڵەدا شەراكەت جێبەجێ نەكرا و گەلی كوردستان تووشی ئەنفال و كیمیاباران بوو. لەپێناو گەییشتن بە ئاشتی و دووركەوتنەوە لە شەڕ و گرفتی زیاتر گەلی كوردستان، بڕیاری داوە ڕیفراندۆم بكات و بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێت.
ههروهها مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان راشی گهیاند”ئەو هەنگاوە مافێكی سرووشتی و ڕەوای خەڵكی كوردستانە و ناكۆك نییە لەگەڵ هیچ بنەمایەكی ئاسمانی و ئینسانی. جێبەجێكردنی ئەو مافە بە هیچ شێوەیەك بە مانای دژایەتیكردن هیچ پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و ئایینیی گەلی عێراقی نییە، بەڵكو ئەوە دانانی بنەمایەكی پتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە تێكدانی پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی عێراق.
له راگهیاندراوهكهی دا سهرۆك بارزانی راشی گهیاند” هەر جۆرە لێدوان و هەڵسوكەوتێك كە بۆنی دژایەتیكردنی برایەتی و پێكەوەژیانی لێ بێت هیچ پەیوەندییەكی بە بەها بەرزەكانی گەلەكەمان و سیاسەتی هەرێمەوە نییە و زۆر دوورە لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و لێبوردەیی گەلی كوردستان.
بارزانی له راگهیاندراوهكهی دا دهشلێـ” لەو كاتەی بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین، بە دڵنیاییەوە هەڵسوكەوتی ستەمكارانەی ڕژێمەكانی پێشووی عێراق لەدژی گەلی كوردستان لەگەڵ برایەتی گەلی كوردستان و گەلی عێراق تێكهەڵ ناكرێت. ڕیفراندۆمیش بە هیچ شێوەیەك كار ناكاتە سەر بەردەوامی دۆستایەتی و برایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی عێراق بەڵكو قووڵتر و پتەوتری دەكات. ئێمە دەزانین كە گەلانی عێراقیش قوربانی دەستی ڕژێمە دیكتاتۆرەكان بوونە و لەگەڵ گەلی كوردستان لە یەك سەنگەردا بوونە.
له كۆتایی راگهیاندراوهكهی دا مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان راشی دهگهێنێت” داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین كە لە كاتی دەربڕین لە ئیرادە و مافەكانیان ڕەچاوی بەها بەرزەكانی گەلەكەمان و فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی مێژوویی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان بكەن. خوشك و برایانمان لە عێراق دەبێ بزانن كە گەلی كوردستان هۆكاری تێكدانی یەكپارچەیی و شەراكەت و ژیانی هاوبەش لە عێراق نەبووە بەڵكو ڕژێمە ستەمكارەكان و حكوومەتەكانی عێراق و سیاسەتی ئینكار هۆكاری سەرەكیی تێكدانی پێكەوەیی و یەكپارچەیی بوون.