كۆمه‌ڵ ترسی له‌گۆڕان هه‌یه، دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ
ئه‌مرۆ له كۆشكی سپی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رێوه‌چوو، پاش كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌نێوان سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره و عهبدولستان مه‌جیددا، ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كردوو، عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند”لەبارەی ئەو کێشانەی ئێستا لە ئارا دان، بە تایبەتی ئەو خاڵانەی یەکێتی خستوویەتیە ڕوو کە ئێمە بە خاڵی باشیان دەزانین، پێمان باشە ئەم خاڵانە بکرێنە ڕێککەوتنێکی سیاسی و میکانیزمێکی گونجاوی بۆ دابنرێ تا جێبەجێ بکرێن و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سبەی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لەگەڵ کۆمەڵ لەلایەک و یەکێتی و پارتی لەگەڵ گۆڕان لەلایەکی دیکە بەڕێوە دەچێت و ڕای گەیاند: ئومێد دەکەین لەو کۆبوونەوانە بە ئەنجام بگەین”.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا له‌لایای خۆیه‌وه سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ی مه‌رجی دانان و قسه كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی بژێوی ژیانی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند، با به‌روونی بلێین، كێشه‌كه له‌لایان حكومه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پرۆژه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مووچه داناوه، كاریان له‌سه‌ر كردووه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ته‌نها له حه‌وت خاڵه‌كه‌دا باسمان كردووه، ئه‌گه‌ر نا حكومه‌ت خۆی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌بووه و كاری له‌سه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها گوتیشی ڕیفراندۆم وەکوو دەروازەیەکی یاسایی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی، پێمانوایە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستە و دەبێت سەقفێکی یاساییش هەبێت بۆ بڕیاری ڕیفراندۆم کە ئەمە بە پەرلەمانێکی داخراو نابێت”.
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی” سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره هه‌روه‌ها جەختیشی لەوە کردەوە کە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە لەبارەی ئەو 7 خاڵەی سەرکردایەتیی یەکێتی دیاری کردووە. گوتیشی: ”کۆبوونەوەی بەیانیمان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی دەبێ و ئیشەڵا بە ئەنجامێکی زۆر باش دەگەین. لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش کۆدەبینەوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له نیازی گۆڕان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی كه رایگه‌یاندبوو، ترسی هه‌یه، و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا، ئه‌و ترسه، به‌ئاشكرا به‌سیمای كۆمه‌ڵه‌وه دیار بووه، بۆیه پێشنیار كراوه كه كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ دا بكرێت، به‌ڵام پارتی ته‌نها ره‌زامه‌ندی داوه له كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌گه‌ل گۆڕان تاوه‌كو ئێستا دیار نیه پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجام ده‌دات یان نا”.