بەشار ئەسەد هاوشێوەی ئیمام عەلیە
ئەکتەرێکی ناوداری وڵاتی سوریا لە میانەی دیدارێکیدا لە کەناڵی مەننار،هەریەک لە بەشار ئەسەدو حەسەن نەسروڵڵا بە هاوشێوەی ئیمامی عەلی ناودەبات.
بەشار خەلیل ئەکتەری ناوداری سوری لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت لە دوای جەنگی خەیبەر پێغەمبەر ئاڵای سەرکەوتنی داوەتە دەست حەزرەتی عەلی و لەوکاتەوە ئاڵای سەرکەوتن دەشەکێتەوەو دواتر ئەو ئاڵایە کەوتە دەست سەرۆک بەشار ئەسەدو حەسەن نەسروڵڵا.
ئەو ئەکتەرە سوریە زیاتر لەو بارەوە دەڵێت و پێی وایە سەربازانی خوا سوپای سوریاو حزبوڵڵاو ئێرانی و ڕوسیەکانن چونکە گەر سەربازی خوا نەبونایە سەرنەدەکەوتن.