مام جه‌لال له سلێمانیه‌وه گه‌یشته ئه‌ڵمانیا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/234543545435.jpg)
سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
به پێی بڵاوكراوه‌ی میدیا فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی، له سه‌ر زاری پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ی (مام جه‌لال) سكرتێری گشتی یه‌كێتی و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی و پشكنینی ئاسایی له سلێمانیه‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێككه‌وت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پزیشكه‌تایبه‌تیه‌كه‌ی مام جه‌لال ئه‌وه‌ی گوتووه” كه سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی (جلال تاڵه‌بانی) به مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی و پێداچوونه‌وه‌یه به‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی كه له پێشوو وه‌ریگرتوه، بۆ باشتر بوونی ره‌ووشی ته‌ندروستی.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” (جەلال تاڵەبانی) سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له رۆژی17/12/2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی 19/7/2014 گەڕایەوە سلێمانی.
له ئێستاشدا باری ته‌ندروستی تا راده‌یه‌كی باش جێگیره و چه‌ندین جار سه‌ردانی كراوه له لایه‌ن به‌رپرسانی حكومی و حزبی و سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیشی كردووه.