وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری تووند ده‌داته‌ حشدی شه‌عبی

پاش جموجۆڵه‌كانی حشدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێشوو، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری تووند ده‌داته‌ لایانی به‌رامبه‌ر له‌ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاڵۆزیه‌ی خوڵقاندنێك، له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ بریاری ریفراندۆمیان لێدراوه‌،

عەمید هەڵگورد حیکمەت به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌ شێخان رایگه‌یاند له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم هۆشداری دا له‌ خوڵقاندنی هه‌ر ئاڵۆزیه‌ك و رایگه‌یاند”بەرپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ هەر هێزێک دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر گوتیشی”دڵنیاییەکی زۆر باش دەدەینە هاووڵاتیانی ئەو جێگایانەی لەژێر چەتری پاراستنی هێزی پێشمەرگەدان، بەوەی ئەمنییەتی ناوچەکانیان پارێزراو دەبێ لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەیریفراندۆمدا”.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند” ئەو پرۆسەیە بە ئەمنیەت و بەرپرسیاریێتەوە جێبەجێ دەکرێت، هەوڵیش دەدرێت لە دەرەوەی چەتری پاراستنی پێشمەرگە جۆرە هاوئاهەنگییەک بکرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر لایەنی بەرامبەر هاوکارمان بێت،سەبارەت بە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکیش لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، هەڵگورد حیکمەت گوتی: “ئێمە بۆیە پەنامانبردووەتە بەر ریفراندۆم، بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێین بەبێ شەڕ دەمانەوێت وڵاتێک دروست بکەین بەناوی کوردستان، بەرپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ هەر هێزێک دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر، چونکە ئێمە باشترین رێگای ئاشتییانەمان هەڵبژاردووە، گوتیشی “ئەگەر هێزێک بیەوێت رێگری لە بۆچوونی خەڵکی کوردستان بکات، ئەوا دەبێت خۆی بەرگەی بەپرسیاریێتیەکە لە ئاییندە بگرێت و عاقیبەتی ئەو جۆرە هەڵوێستانە لە ئەستۆ بگرێت”.

Back to top button