زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانی برێت ماكگۆڕك ئاشكرا ده‌بێت بزانه چ په‌یامێكی ئه‌مریكای پێیه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، سه‌ردانی برێت ماكگۆڕك بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هێرۆخان و پاڤێل و لاهور شێخ جه‌نگی، له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بووه، یه‌كه‌میان كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و رێكه‌وتنی سیاسی لایانه كوردستانیه‌كان، دووه‌میان سه‌رنجی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجاندانی ریفراندۆم، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌لێت هه‌موو فۆكسی سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێكه‌وتنی سیاسی لایانه‌كان بووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، برێت ماكگۆڕك نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بە یاوەری دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له بەغدا و كین گرۆس، كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێکی یەکێتی لە دەباشان بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی کۆبووەوە، پاشانیش سه‌ردانی گۆڕانی كرد، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارهیكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هاتنی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كوردستان پاڵپشتی زیاتری هێز و لایانه سیاسیه‌كانه بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یه‌كرێزی هێز و لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان،بڕیاریشه دوای کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان، برێت مەکگۆرک و شاندی یاوەری سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە. پێش ئەوەی سەردانی سلێمانیش بکات لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زایناریهكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” برێت مەکگۆرک دوو پەیامی پێیە، پەیامێکی ئەمریکای پێیە کە داوادەکات گشتپرسی لەو کاتەدا ئەنجام نەدرێت، پەیامێکی دیکەی ئەوەیە جارێکی دیکە ببنەوە بە نێوبژیوان و نێوەندگیر لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهان بە ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و هاوکاربن لەو رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە”.