ئێستا كێ پارێزگاری یاسایی سلێمانیه
خواكوڕك
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رۆژی 25/8/2016 به سه‌رۆكایه‌تی د. هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر، له كه‌شێكی ئالۆز و نایاساییدا پارێزگار و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران. ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجی یاساناسان بوو، گونجاندنی چۆنیه‌تی ناساندنی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بوو وه‌كو پارێزگاری ئه‌و شاره. چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه له رووه یاساییه‌كه‌وه، تا ئێستا پارێزگاری ئه‌و شاره بریتیه له د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون.
شاره‌زایانی بواری یاسا، باس له ده‌سه‌ڵات و چۆنیه‌تی گهمهیاساییهكه ده‌كات و پێیوایه ته‌نیا چه‌واشه‌ی رای گشتی و میدیاكاران كراوه، ده‌نا هیچ یاسایه‌ك پاڵپشتی له د. هه‌ڤاڵ ناكات وه‌كو پارێزگاری ئه‌و شاره.
هه‌روه‌ها باس لهوهدهكهن كه ئێستا د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون ته‌نیا به‌هۆی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌وه له‌سه‌ركار نیه و سه‌ردار قادری جێگری پارێزگار، به وه‌كاله‌ت شوێنه‌كه‌ی پڕكردۆته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌م شوێنگرتنه‌وه رووه یاساییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر بێت و د. ئاسۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت یان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه نه‌توانێت پۆسته‌كه‌ی بۆماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ببات، یاخود به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه هۆكارێكی باوه‌ڕپێكراو بێت.
به‌لام نازانرێ كه ناساندی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌كو پارێزگاری نوێی ئه‌و شاره، به پشگیری چ یاسا و رێسایه‌كه. به‌ڕای یاساناسه‌وه د. هه‌ڤال وه‌كو پارێزگار هیچ ئههلیهتێكی یاسایی نیه و ناتوانێ هیچ ئیعتبارێك وه‌رگرێت له حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واقعێك هه‌یه له‌و شاره كه زیاتر له مه‌هزه‌له‌یه‌كی یاسایی ده‌چێت، ئاسۆ فه‌ره‌یدون، مه‌رسومی هه‌رێمی هه‌یه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هه‌یه. سه‌ردار قادر، وه‌كاله‌تی هه‌یه، كه‌واته پێمانبڵێن كێ پارێزگاره؟؟