لەم وڵاتە عەرەبیە پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان راگەیێندرا
لە یەكەم وڵاتی عەرەبی و لە نێوجەرگەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، رۆژی یەكشەممە 17-9-2017 بە بەشداری سەتان كوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئاهەنگێك بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسیی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو.
لە بەیروت رایگەیاند: “لە گۆڕەپانی شوهەدا لەنێو جەرگەی شاری بەیروت، كوردانی لوبنان كە لە پارچەكانی كوردستانەوە روویان لەو وڵاتە كردووە، كەرنەڤاڵێكیان بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسیی باشووری كوردستان رێكخست”.
بە پێی زانیاریەكان، نزیكەی 40 هەزار كوردی رەسەن لە لوبنان دەژین و ماوەی چەندین ساڵە باوك و باپیرانیان لەوێ نیشتەجێبوونە. هاوكات نزیكەی 250 هەزار ئاوارەی كورد لە رۆژئاوای كوردستانەوە روویان لەو وڵاتە كردووە. ئەمڕۆش ئەوان هاتن و لە گۆڕەپانی شوهەدا كۆبوونەوە، بۆئەوەی پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان بكەن و جەختیان كردەوە كە لێرەوە دڵیان بۆ كوردستان لێدەدات.