شاندێك له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
پاش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له رۆژی هه‌ینی رابردوو، ده‌نگدانیان به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاشكه‌وتی مووچه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) بۆ تاوتوێکردنی سیستەمی نوێی مووچە و دەستکاریکردنی سیستەمی پاشەکەوت، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (قوباد تاڵەبانی) لەگەڵ (جەعفەر ئیمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان لە په‌رله‌مانی كوردستان له کۆبوونەوەن بۆ گفتوگۆ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی مووچه له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به شاندی حكومه‌تیش له كۆبوونه‌وه‌كه” هەریەک لە (عەلی سندی) وەزیری پلاندانان، (رابەر سدیق) بریكاری وەزیری دارایی و (ئامانج رەحیم) سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و (سەفین غەفوور) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سیستەمی بایۆمەتری بەشدارن، بڕیاره له‌م كۆبونه‌وه‌یه بگه‌ن به رێككه‌وتنێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.