بارزانی: سلێمانی ژێر ده‌سته‌ی قبوڵ ناكات
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نێو ده‌یان هه‌زار ئاماده‌بووی سه‌ربه‌خۆییخوازی سلێمانی، رایگه‌یاند، هیچ شانازییه‌ك له‌وه گه‌وره‌تر نییه له‌و شاره خۆشه‌ویسته، به‌یكه‌وه خۆمان بۆ ئه‌وه ئاماده بكه‌ین بڵێین به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بارزانی دووپاتیكرده‌وه، سلێمانی هه‌میشه پێشه‌نگه له خه‌بات و تێكۆشان و رایگه‌یاند، گه‌نجانی سلێمانی ته‌حه‌دای سدیق مسته‌فایان كرد و مه‌رگیان هه‌ڵبژارد له بری ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تییه و له ساڵی 1943، بارزانی له سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی بارزان، به هاوكاری و پشتیوانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دڵنیام ئێوه له 25ی مانگ له به‌ڵێ پێشه‌نگ ده‌بن و سلێمانی قه‌بووڵ ناكات، نه مه‌حكووم و نه سوخركێشی كه‌سبێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه.
دووپاتیشی كرده‌وه، بڕیاری ریفراندۆم هی كه‌سێك و حزبێك نییه، به‌ڵكو هی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌و بڕیاره‌ش له دیباجه‌ی ده‌ستووردا هاتووه “ان الا”.
بارزانی روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراق، پابه‌ند بوون به ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ری “اتحادها الحر” ده‌كات و هه‌روه‌ها گووتی: حكوومه‌تی به‌غدا پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوو ده‌ستووره‌كه‌یان پێشێلكرد، بۆیه گه‌لی كوردستان ناچار بوو، بڕیاری دیكه بدات. بڕیار بوو له عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی مه‌ده‌نی دردووست بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی دینی و تایه‌فی هه‌یه له عێراق، كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكناكه‌وین.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له سلێمانی
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
خوشک و برایانی خۆشەویست
جەماوەری شاری شێخ مەحموود و نالی و پیرەمێرد و بێکەس و مەحوی و سالم
شاری ھەڵمەت و قوربانی
پایتەختی ڕۆشنبیری
چ ڕۆژێک لەم ڕۆژە خۆشترە بۆ من
چ شانازییەک لەوە گەورەترە کە ئیمڕۆ لەم شارە خۆشەویستە، بەم شێوەیە پێکەوە خۆمان ئامادە بکەین بۆ ئەوەی بڵێین (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
من ھەمیشە دڵنیا بووم کە سلێمانی ھەمیشە پێشەنگە لە خەبات و تێکۆشان، لە ساڵی ١٩٢٥ لە ساڵی ١٩٣٠ لە ساڵی ١٩٦٣ تەحەدای سدیق مستەفایان کرد. گەنجانی سلێمانی مەردانە لەبەردەم سدیق مستەفا وەستان و مردنیان ھەڵبژارد، بەڵام قەبوڵیان نەکرد لەبەرچاوی دوژمنێک سووکایەتی بە وێنەی مەلا مستەفا بارزانی بکرێت.
سلێمانی مەڵبەندی کوردایەتیە، لە ساڵی ١٩٤٣ بارزانی لە سلێمانییەوە گەڕایەوە بۆ ناوچەی بارزان، بە ھاوکاری و پشتیوانی شێخی نەمر، مەلیکی گەورەمان شێخ مەحموود.
من دڵنیام ئیمڕۆش ئێوە پێشەنگ دەبن کە لە ٢٥ی مانگ بڵێن (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی. من دڵنیام سلێمانی قەت قەبوڵ ناکات نە مەحکوومی کەس بێت و نە سوغرەکێشی کەس بێت.
بەڕێزان، بابەتی ڕیفراندۆم ئیمڕۆ بابەتی سەرەکییە، بۆتە ئەجێندای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەبینن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باس باسی ھەرێم و کوردستانە.
ئەمە بەرھەمی خوێنی شەھیدانە، ڕەنجی ئێوەیە. ئەمە ئەنجامی یەکڕیزیی خۆمان و ئیرادەی بەھێزی گەلەکەمانە. ڕیفراندۆم بڕیاری گەلی کوردستانە، بڕیاری یەک حزب و دوو حزب و سێ حزب نییە، بەڵام بۆ ئەم بڕیارە درا؟
بۆیە ئەم بڕیارە درا چونکە بەغدا شەراکەتی نەھێشت، دەستووری پێشێل کرد، ئیمڕۆ کە باسی ئەو دەستوورە دەکەن، ھەر ئەو دەستوورە ڕێگەی پێمان داوە ڕیفراندۆم بکەین. لە دیباجەی دەستوورەکەیاندا ھاتووە: پابەندبوون بەم دەستوورە یەکێتیی ئارەزوومەندانەی عێراق دەپارێزێت. ئێمە لە دوای ٢٠٠٣ بە ئارەزووی خۆمان چووینەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی عێراقێکی فیدرالیی دیموکراتیی و دەوڵەتێکی مەدەنی دروست بکەین، بەڵام بەداخەوە ھیچ پابەندییەکیان بەو ھەموو ڕێککەوتنانە نەکرد، پابەندییان بە دەستوور نەکرد، بۆیە گەلی کوردستان ناچار بوو بڕیاریتر بدات.
بڕیاربوو لە عێراق دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدرالی دروست بکرێت، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ دەبینین دەوڵەتێکی دینیی مەزھەبی لە عێراقدا حاکمە، ئەمە ناگونجێت لەگەڵ ئەو بنەمایانەی ئێمە لەسەری ڕێک کەوتبووین.
خەڵکێک دەیانگوت ڕیفراندۆم ڕای دوو حزب و سێ حزبە و ھی ھەموو کوردستان نییە، سەرەتا وایان تەسەور دەکرد وەک کارتی فشارە، بۆیە زۆر گرنگییان پێ نەدا، ئەگینا زۆر لەمێژە ئەم بابەتە باس دەکرێ، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش. ساڵی ڕابردوو کە شاندێکی گەورە چووینە بەغدا، گوتمان با ببینە دراوسێی باش لەگەڵ یەکتر، ئەوکاتە ڕایان زۆر نەرم بوو، بەڵام ھەندێکیان تووشی وەھم بوون و وایانزانی لەناوخۆمان تەبا نین و دووبەرەکی دروست دەبێت، بەڵام ھەموو لایەک بە ھەڵەدا چوون، زانییان جەماوەری کوردستان بۆ پرسە نەتەوەییەکە و بۆ سەربەخۆیی، ھەموومان یەکین و یەکحزب و یەک دەنگین. ئیمڕۆ ھەموومان لە ژێر چەتری حزبی کوردستانین.