ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم: ریفراندۆم دوا نا‌خرێت
ئه‌مرۆ 21ی 9ی 2017 ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، كۆده‌بێته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌سه‌ر دواین پێشهات و هه‌ڵوێستی وڵاتان، هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی ده‌كات و وابریاره تاوتێی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ به‌غدا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، كه هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌به‌رامبه‌ر بهدیلهكاندا هه‌ڵوێستی روونی ده‌بێت، وه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم زه‌مانه‌تی به‌دیله‌كانی ریفراندۆم به‌هێز نینه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت جێگای ریفراندۆم بگرێته‌وه، بۆیه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم هه‌ڵوێستی روونی خۆی پێشان ده‌دات، كه ریفراندۆم دواناخرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، د. فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هه‌روه‌ها ئاشکراشی كرد، سەردانی شاندێک بۆ بەغدا کە بڕیارە رۆژی شەممە 23-9-2017 بچێت و ئەجێندای شاندەکە، هەروەها هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی ریفراندۆم و ئامادەکارییەکانی پرۆسەکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.