د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یامێك ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كه‌ركوك ده‌كات..وه‌ڵامی تووند ده‌داته‌وه‌

“د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ” پارێزگارى كه‌ركوك په‌یامێك ئاراسته‌ى دانیشتوانى شارى كه‌ركوك ده‌كات و ده‌ڵێت “له‌ مێژووى كوردستاندا تا ئێستا هه‌لى وا بۆ كه‌س ڕێكنه‌كه‌وتووه‌ ، چۆن كورد هه‌لێكى واى به‌ ده‌ست بكه‌وێت وبه‌ فیڕۆى بدات ؟
 
ده‌ستپێكى په‌یامه‌كه‌ى “د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركوك ، داوا له‌ خه‌لكى كه‌ركوك ده‌كات كه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌ڵێت ” داوا له‌ خه‌ڵكى كه‌ركوك ده‌كه‌م رۆژى دوو شه‌مه‌ 25ى ئه‌یلولى 2017 بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ ، من ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى قسه‌م كرد ، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ كه‌ پێشتر خه‌ڵك ده‌نگى لێداون و هه‌ركه‌سیچك بچێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌له‌ ساڵى 2014 ده‌نگى لێداون “.
 
هه‌روه‌ها پارێزگارى كه‌ركوك ده‌شلێت ” ئه‌مه‌ رۆژێكى مێژوویه‌ به‌ نیسبه‌ت خه‌لكى كه‌ركوك و كوردستان ، ئه‌مه‌ هى حیزب نییه‌ ، هى شه‌خس نییه‌ ، هى خه‌ڵكى كوردستان و داهاتوى كوردستانه‌ ، كه‌ركوك له‌ هه‌موو كاتێك ئارامتره‌ ن هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك نییه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ، هه‌رگیز نه‌یانویستووه‌ كه‌ركوك ڕاى خۆى هه‌بێت له‌م پرسانه‌دا ، نه‌یانویستووه‌ كه‌ركوك ئارامى تێدا بێت ، به‌ڵكو پێیان خۆشه‌ ئارامى كه‌ركوك تێك بچێت “.
 
ده‌شلێت ” من جارێكى دیكه‌ داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكى كه‌ركوك ده‌كه‌م ، به‌بێ جیاوازى له‌ نه‌ته‌وه‌و ئایین و حیزب و ئینتیماى سیاسى بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش وه‌فایه‌كه‌ بۆ گیانى پاكى شه‌و شه‌هیدانه‌ى كه‌ كه‌ركوكیان له‌ ده‌ستى داعش پاراست ، كه‌ركوكیان پاراست له‌ هێزى دیجله‌ ، وایان كرد ئێمه‌ هه‌موومان بتوانین له‌ كه‌ركوك بمێنینه‌وه‌ و هه‌ولبده‌ین بۆ پێشخستن و خزمه‌تكردنى كه‌ركوك “.
 
له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا پارێزگارى كه‌ركوك دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت ” هیوادارم هیچ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجامى ڕیفراندۆم نه‌بێت ، ئه‌م ڕاپرسى یه‌ هى خه‌ڵكه‌و خه‌لكیش بڕیارده‌دات ، بچێت ده‌نگ بدات یان نه‌یدات ، هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ى پشتیوانیان له‌ ڕیفراندۆم كردووه‌ ، له‌ په‌یڕه‌و پلانیاندا نوسراوه‌ و بڕیاریان داوه‌ كه‌ له‌ ڕیفراندۆم به‌شدار بن و ڕیفراندۆم له‌ هه‌موو كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بكرێت “.
Back to top button