وەزیری ئابوری تورکیا : سەپاندنی گەمارۆی ئابوری له‌سه‌ر كوردستان بۆ ئێمه‌ مەترسیدارە

 
“نیهات زەیبەکچی “وەزیری ئابووریی تورکیا ڕاگەیاند ” لە دوایین کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیا کە لە رۆژی 22 ی ئەم مانگە بەڕێوەچووهیچ بڕیارێک بۆ سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەدراوە، سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بۆ وڵاتێکی وەک تورکیا کە دەیەوێت ببێتە ناوندێکی گەورەی بازرگانی و دارایی مەترسیدارە”.
 
هەروەها وەزیری ئابووریی تورکیا راشیگەیاند ” پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان نابێت بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم کاریگەری نەرێنی بکەوێتە سەریان ،تائێستا ئەو پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکان وەک خۆیەتی و نەگۆڕدراوە ” .
 
شایەنی باسە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم حکومەتی تورکیا باسی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گەمارۆی ئابووری دەکرد دژ بەهەرێمی کوردستان ، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا دەرواز سنوورییەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دانەخستووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە.
 
Back to top button