واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وه‌ڵامی په‌رله‌مانی عێراقی عه‌ره‌بی دیاری كرا
واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیاری كراوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاریاندا رۆژی شەممە 30-9-2017 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك، ئه‌مڕۆ 28ی 9ی 2017 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده كاری بكات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه چه‌ند بڕیارێكی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند”بڕیاردراوە رۆژی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێ، لیژنەیەکی یاسایش پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان بەرامبەر بڕیارەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراق.