نەتەوەیەكگرتوەكان: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

دوای بەئەنجام گەیاندنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و هەڕەشەكانی سەر هەرێم, نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەیاننامەیەكدا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا پچڕاندبێت.

هەندێك لە میدیا عێراقییەكان ئەوەیان بڵاوكردبوویەوە، یان كۆبیش، نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا بڕیووە.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە “راپۆرتەكان بەتەواوی نادروستن و هەوڵێكی قێزەوەنە بۆ چارەسەركردنی چەمكە گشتییەكان”.

لەبەیاننامەكەدا جەخت لەبەردەوامی پەیوەندییەكانی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق بەدەسەڵات و بەرپرسە سیاسییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكاتەوە.

Back to top button