ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان

لە کەمپی دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هاوکاری ٨٥١ خێزانی ئاوارە دەکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی خێزانە ئاوارەکان بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گرفت نه‌بن.

لە چالاکییەکی خێرخوازییدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکییان گەیاندە کەمپەکانی دیبەگە و بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقی هاوكارییان پێشکەشی ٨٥١ خێزانی ئاوارە كرد و به‌شێكی زۆر له‌ ئاواره‌كانیان له‌و كه‌مپه‌ دڵخۆشكرد.

کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی موسڵ و دەورووبەری کە سێ کەمپن و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەڕێوەدەبرێن.

Back to top button