ته‌رمی مام جه‌لال گه‌مارۆی سه‌ر كوردستانی شكاند
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌لایان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پێشوازی له ته‌رمی مام جه‌لال كرا، گه‌مارۆی سه‌ر كوردستان كه له‌لایان حكومه‌تی عێراق دژه به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان خرابووه سه‌ر كوردستان له هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام دا شكا و جارێكی تر كوردستان بوه‌وه ترافیكی سیاسی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه”.
میدیا جیهانیه‌كان له‌باره‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایانگه‌یاند، گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌مارۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان شكاند،چونكه حكومه‌تی عێراق بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێری وه‌ستاند ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك له‌سه‌ر كوردستان په‌یره‌وی لێ‌كرد، به‌ڵام به‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال ئه‌م گه‌مارۆیه شكا”.
ته‌رمی مام جه‌لال له رۆژی 6ی 10ی 2017 هێنرایه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له مه‌راسیمێكی سه‌ربازی پێشوازی لێكراو ئه‌مه‌ش هاوتابوو له‌گه‌ڵ رۆژی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لیك محموود و مه‌لا مسته‌فا و ئیدریس بارزانی كه له هه‌مان رۆژ واتا له 6ی 10 ساڵانی 1956 و 1993 دابووه”.