وادەی دابەشكردن و بڕی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن ئاشكرا دەبێت
دوای سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆ كە كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن و راپرسی دوای دامەزرانی یەكەم پرۆسەیە بەڕێوەیدەبات, بەپیی زانیارییەكان، لەم هەفتەیەدا پارەی ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت، كە سەرپەرشتی پرۆسەی ڕیفراندۆمیان كرد
خواكورٍك لە سەرچاوەیەك لە نێو كۆسیۆنی باڵای هەلبژاردن و راپرسی كوردستان زانیویەتی ڕۆژی دووشەمە 9/ 10/ 2017 ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، دەست بەدابەشكردنی پارەی ئەو كارمەندانە دەكات كە رۆژی بەرێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم لە بنكە و وێستگەكانی دەنگداندا، سەرپەرشتی پرۆسەكەیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، بڕی پارەی هەر كارمەندێك بریتییە لە 120 هەزار دینار و بڕیارەكەش نزیكەی 40 هەزار كەس دەگرێتەوە.
ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو، كە تییدا دەنگی (بەڵێ) 92.7% بوو.