لە مەدرید دژی سەربەخۆیی خۆپیشاندانە.

دوای ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کەتەلۆنیاو دەنگدانی نەوەد لەسەدی هاوڵاتیان بۆ سەربەخۆیی،تا دێ فشارەکانی ئیسپانیا بۆ ڕێگری لە جیابونەوەی هەرێمەکە زیاتر دەبێت.
 
لەو ڕوەوە بە هەزاران هاوڵاتی لە مەدریدی پایتەخت بە بەرگی سپیەوە دژی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئیسپانیایان دەوتەوە.
 
تا ئێستا بەرپرسانی هەرێمەکە سورن لەسەر ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و لە بەرامبەریشدا حکومەتی ئیسپانیا دژی پرۆسەکەیەو بە نا دەستوریی لە قەڵەم دەدات.
Back to top button