وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌مریكا سوپڕایزی هه‌یه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه رایدهگهێنێت” له رۆژانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب نه‌مرن،ده‌یبین ئه‌مریكا چ هاوكارییه‌كی دیكه پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
عه‌مید (هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاندوه” هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه‌و له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زیاتریش بووه، له رۆژانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب بمێنن ،ده‌یبین كه چ هاوكارییه‌كی ئه‌مریكا ده‌گاته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوكارییه‌كانیش روو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مریكا له جاران زیاتر ئه‌كتیڤتر بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه هه‌ندێك ماڵپه‌ری عه‌ره‌بی، وایان بڵاو كردبووه‌وه ” كه گوایه هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، یارمه‌تییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان بڕیوه.