رۆژنامه‌یه‌كی سعودی: ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوردستان هۆشداری داوه‌ته عێراق و ئێران و توركیا
رۆژنامەیەکی سعودی سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانی حکومەتی عێراق بۆ سه‌ر كوردستان، هۆشدارییەکی پێگەیشتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کە لە ئەگەری ده‌ستتێوه‌ردانی سەربازی بۆسەر هەرێمی کوردستان، ئەوا ئەمریکا پشتگیری لە هەرێم دەکات.
رۆژنامەی ”وەتەن”ی سعودی لە زاری بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی یاساوە كه نوری مالیكی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات رایگەیاندووە ” وشنتۆن هۆشداری داوەتە بەغدا و ئەقەرە و تاران کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەوا سزایان دەدات”.
سەرکردە باڵاکەی دەوڵەتی یاسا ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرا كردووه ”كه هۆشدارییەکەی ئەمریکا بۆ تاران لە رێگای بەغداوە پێیگەیشتووە، هەروەها لە رێگای بەرپرسە تورک و عێراقییەکانەوە هۆشداری دراوەتە تورکیاش، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە کە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆردومانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و جەندرمەی تورکیا بکەن لە ئەگەری بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان”.
وه‌ته‌نی سعودی ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه سوپای ئەمریکا دەیان سەرباز و راوێژکاری سەربازی خۆی لە بەغداوە کشاندووەتەوە و بەرەو سنوری کەرکوک و دەشتی نەینەوا پاشەکشەی پێکردوون، جگە لەوەش هێزێکی سەربازی بچوکی لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە لە تورکیاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە ئەویش وەک رێگرییەک لە هەر هێرشێکی سەربازی چاوەڕوانکراو”.