بارزانی بۆ سه‌لیم جبوری كه‌س بیر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌كاته‌وه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكی كورت دا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا رایگه‌یاند، ڕۆژی یەكشەممە 8ـی 10ـی 2017 لە سەلاحەددین به‌رێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد”،
هه‌روه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان و كاردانەوەكان ئاڵوگۆڕ كرا، هەر لەو دیدارەدا وێڕای دووپاتكردنەوەی پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاساییش و دووركەوتنەوە لە گرژی، جەخت لەسەر هێوركردنەوەی بارودۆخی سیاسی و پشتبەستن بە پڕەنسیپی گفتوگۆ بە ئەجیندای كراوە و بەشداریی هەمەلایەنە بۆ گەییشتن بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە.
هێمن هەورامی، راوێژکاری سیاسی بارزانی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی بە سەلیم جبووری راگەیاندووە، هیچ کەسێک بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم نەکاتەوە، چونکە ئەوە بڕیاری گەلە و هیچ کەس و هێز و لایەنێک ناتوانێت بڕیاری وابدات.