بۆچی ئه‌مریكا ڤیزای له‌سه‌ر هاووڵاتیانی توركیا راگرت.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێدانی هه‌موو جۆره‌ ڤیزایه‌كی بۆ هاووڵاتییانی توركیا راگرت.

 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ،باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا راگه‌یاندوه‌” به‌ هۆكاری ئه‌منی، هیچ جۆره‌ ڤیزایه‌كی ئه‌مه‌ریكا به‌ هاووڵاتییانی توركیا نادرێت.

راگرتنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانی توركیا ماوه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌ و تا ئێستاش واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ پێدانی ڤیزا دیارینه‌كراوه‌.

به‌شێك له‌ چاودێرانی سیاسی وای بۆ ده‌چن كه‌ ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌نده‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات و كێشه‌ و ناكۆكیه‌كانی.

Back to top button