كۆمسیۆن له ئه‌مڕۆ وه ناوی كاندیدی لیسته‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تۆمارده‌كرێ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له ئه‌مڕۆ وه ده‌ستده‌كات به تۆماركردنی ناوی كاندیدی لیسته‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی نوسراوێكی كۆمسیۆن، واده‌ی پێكه‌شكردنی كاندید بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 13 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی دیاریكردوه” كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تارۆژی 29 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.